سنە : چوار مامۆستای دەستبەسەر کراو حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چوار مامۆستای دەستبەسەر کراو ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایان کوردستان – دیواندەرە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “ئۆمید شامحەممەدی” بە ٥ سال بەندکرانی تەعزیری و هەر یەک لە” پەرویز ئەحسەنی”کاوە محەممەد زادە” هیوا قورەیشی” بە ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو، مەحکووم کراون.