ئەیوان: خەدیجە مەهدی پوور بە هۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆرەملێ لە تاران دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی”خەدیجە مەهدی پوور”بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆرەملێ لە شاری تاران لە لایە هێزەکانی گەشتی ئیرشاد دەسبەسەر کرا. بە پێی زانیارییەکان ئەو دەسبەسەر کردنە بە بەکار هێنانی توندووتیژی و بێ ڕێزی کردن بە ناوبراو بووە.

ئەو هاووڵاتییە دوای ڕاگرتنی چەند ساعەت و لێپرسینەوە لەگەڵی بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە و پشتڕاست کردنەوەی تەندرووستی خۆی ئازاد کراوە.