ورمێ: شاکر بێهرووزی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ مانی لە خواردن گرت

بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەند کراوی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە درێژەی دەسبەسەر کردنە نایاسایەکەی لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو بۆ ماوەی زیاتر لە ٥ ساڵە لە بەندیخانە دایە، لەو ماوەیە دا دوو جار سزای سێدارە بەسەر دا سەپێندراوە کە هەر دوو جار سزاکەی ڕەت کراوەتەوە.

ناوبراو ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە کە تا ئێستا هەر لە زیندان دا ماوەتەوە.