دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “سەعدوون شەریفی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەعدوون شەریفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گرداسە”ـی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو لەگەڵ دەسبەکردنیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بدروویانە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە شاری ورمێ و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.