دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی بڵواناوا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بڵواناوا بەناوی “ماردین باقری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە درێژەی گوشارە سەرکوتکەرانەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی ناڕازیی شارۆچکەی بڵواناوا، ماردین باقری یەکێکی دیکە لە هاووڵاتییانی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ماردین باقری، لاوی تەمەن ١٩ ساڵانی خەڵکی گوندی “سرنجیانە”ـی سەربە شارۆچکەی بڵواناوا لە نێو شاری دێولان لەلایەن ماشێنێکی ڕێژیمەوە بە دوو کەسەوە دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیج زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لەبردەستدا نییە.