دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: دیاکۆ عەزیزی، لوقمان و سیامەند زەنگی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لقمان زەنگی تەمەن ٥٢ساڵان و سیامەند زنگی کوڕی خەڵکی گوندی :کانی سوورەک”ـی سەربە شاری شنۆ  و دیاکۆ عەزیزی، ٣هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییانە پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن ڕێژیمەوە، بنەماڵەکانیان هەوڵیان داوە زانیاریی لەسەر چارەنووسیان کۆ بکەنەوە، بەڵام هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها تائیستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.