بێبەری‌بوونی چالاکێکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر

خۆڕاگری: جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار کە خەریکی تێپەڕاندنی سزای بەندکردندایە لە بەندیخانەی نەغەدە، لەلایەن دادساتی ڕێژیمەوە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕاگەیاندنە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سزای ٣٠مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئێستا لە بەندیخانەی نەغەدە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری پێ نادرێ.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی جەماڵ عەلیزادە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و بۆ لێکۆڵینەوە گواستیانە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ و هەروەها پاش کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە و لەوێ لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەرە بێبەری کراوە.