خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری دێولان ،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“زانا ئەحمەدی” کوری سالح خەڵکی دێولان ٨ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢- “نەوید سوڵتانیان” ١٩ ساڵە خەڵکی دێولان ٩ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٣- “سۆران حوسێن پەناهی”کوری عیسا خەڵکی قۆرووچای خەڵکی دێولان.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.