مەهاباد: دەستبەسەر کردنی دووهاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد ،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“هێمن ئەحمەدزادە” خەڵکی مەهاباد.

٢-“کازم مەعرووفی” ناسراو بە( ئارمان) خەڵکی مەهاباد.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.