سنە: دەستبەسەر کردنی چەندین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە ،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“سرووش ئەحمەدی “٢٢ ساڵە خوێندکاری زانکۆی کوردستان خەڵکی سنە ٢٢ی رەزبەر دەسبەسەر کراوە.

٢- “نەهیم ئەحمەدی” خەڵکی گوندی سەرهۆیە سەر بە سنە ٩ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٣- “ئایدن غەفاری” خوێندکاری زانکۆی کوردستان ٩ی سەرماوەز دەسبەسەر کراوە.

٤- “حامید ڕۆستەمی”خەڵکی گوندی سەرهۆیە سەربەسنە ٨ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٥- “ڕەفیق سەلیمی” خەڵکی سنە ٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٦- “فواد سەلیمی” خەلکی سنە ٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٧- “کاوە حوسێن پەناهی” خەڵکی سنە ٦ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٨- “شایان پاداش” خوێندکاری زانکۆی کوردستان خەڵکی سنە ٨ی سەرماوەز دەستبەسر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.