خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای ئیلام لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“ئەمین قووبادیان” ٣٠ ساڵە خەڵکی ئیلام ٢ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢-“جاسم شەهروەندی”٤١ ساڵە خەڵکی موورمووری سەر بە ئیلام یەک مانگ پێش دەستبەسەر کراوە.
٣-“ئێحسان مۆنشی زادە” خەڵکی ئابدانان سەر بە ئیلام ٢٨ی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.