ورمێ: دەستبەسەر کردنی پێنج هاووڵاتی لە پارێزگای ورمێ

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا پێنچ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای ورمێ لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“دلاوەر عەرەبی” خەڵکی گوندی مافیکەندی شاری سەڵماس سەر بە ورمێ.

٢-“کاوە عەرەبی”خەڵکی گوندی مافیکەندی شاری سەڵماس سەر بە ورمێ.

٣-“جاسم مندلکانی” خەڵکی گوندی مافیکەندی شاری سەڵماس سەر بە ورمێ.

٤-“ئەکبەر مندلکانی” خەڵکی گوندی مافیکەندی شاری سەڵماس سەر بە ورمێ.

٥-“زاهیر عەلی زادە”ئەندازیاری بیناسازی خەڵکی شاری خۆی لە ڕێگای سەفەر بۆهەرێمی کوردستانلە مەرزی باشماغ دەستبەسەر کراوەو.

تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.