خۆڕاگری: ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئازاد خانچەزەر” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.