خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“کەیوان قوربانی نژاد” ١٩ ساڵە کوری لوقمان خەڵکی سێڵوە سەر بە پیرانشار ماوەی ٢ مانگ پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە.
٢-“ئیسماعیل خزری”چاڵاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووس خەڵکی سەرووکان سەر بە پیرانشار٢١ی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.