دەسبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانە

خۆڕاگری: قانع خاتری، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە ماوەی ۳ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۱٦ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، قانع خاتری، چالاکوانی بواری ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پێشتریش چەند جارێک بە مەبەستی لێکۆڵینەوەو لێپێچینەوه، لەلایەن ناوەنە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و لە کۆتاییدا بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی ۳ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرد، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.