داوایەکی پەخشان عەزیزی لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێرانەوە ڕەت کرایەوە

خۆڕاگری: پەخشان عەزیزی بەندکراوی سیاسیی کورد کردبوو کە جارێکی دیکە دادگایی بکرێتەوە، بەڵام لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای ڕێژیمەوە داواکارییەکەی ڕەت کرایەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، بە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی گیانی لە مەترسیدایە و زیادبوونی ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی زۆر جیددیە و هەروەها پارێزەرەکەشی ڕایگەیاندووە کە، لقی ٩ی دیوانی باڵا بەو هۆکارەی کە ئەو کێشانەی سەبارەت بە سزا و ڕەوتی دادگاییکردنی ناوبراو ئاماژەیان پێدراوە لە جۆری کێشەی بنەمایین، داوای دادگاییکردنی دووبارەی ئەو دۆسیەیەی ڕەت کردۆتەوە.

جێی ئاماژەیە کە ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی وتی: ئەوە لە حاڵێکدایە کە گرووپی کاری تایبەتمەندیی لقەکانی تاوانەکانی دیوانی باڵای ڕێژیم سەبارەت بە ماددەی ٤٧٤ لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بە بۆچوونی زۆربەی دەنگەکان ڕایانگەیاند کە لێکۆڵینەوەی بڕگەی ٤ی ماددەی ٤٧٤ی یاسای ئایینی دادگاییکردنی تاوانەکان و ناساندنی سەبارەت بە بێتاوانبوونی کردەوەی کەسی سزادراو کە بنەمای سەرەکیی داوای دادگاییکردنی ئێمە بووە، یەک لە حاڵەتەکانی دووبارە دادگاییکردنەوەیە و لقەکانی دیوانی باڵا لە جێگای ڕاگەیشتن بە دادگاییکردنی دووبارە لە ئەگەری ئاشکرانەبوونی هیچکام لە سێ تەخمە پێکهێنەرەکانی تاوان، دەتوانێت دادگاییکردنی دووبارە دیاری بکات و ئەو تیۆرییە پەیوەندییەکی یەکلاکەرەوەی بە سەرنجی لقەکانی دیوان بە بەرگرییە بنەڕەتییەکانە کە لە داوای دادگاییکردنی دووبارەدا باسیان لێکراوە.