مەهاباد: ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دوای دەستبەسەر کردنی

خۆڕاگری: ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ئەسعەد ئەحمەدی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.