دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودادان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بەناوی “سەجاد مورادیوەند” و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەجاد مورادیوەندان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “ئاودانان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام و یەکێکە لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، پاش ئەوەیکە لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بانگ کراوە، هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی‌دا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بابەتی بڵاو کردۆتەوە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و پاشان گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی “ماهپارە”ـی دەڕەشار.

جێی ئاماژەیە کە، سەجاد مورادیوەند، ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە ئیلام بە هاندانی خەڵک بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی و بێڕێزیکردن بە خامنەیی، تۆمەتبار کرابوو و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ساڵی ڕابردوو، پاش ٢٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرابوو.