دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: موعین شەریفیان، هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، موعین شەریفیان، لاوی تەمەن ٢١ساڵانی خەڵکی گوندی “پەسوێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە بوونی هێج بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی، دەسبەسەر و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بنەماڵەی موعین شەریفیان، بەدواداچوونی زۆریان بۆ چارەنووسی کوڕەکەیان کردووە و هەروەها سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیان لەو شارە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانەوە پێنەدراوەتەوە و هیچ زانیارییەکی لەسەر هۆکار و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.