مەهاباد: دەسبەسەر کردنی ڕۆژنامەنووس ڕەسووڵ(هەژار) ڕەحیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری ڕاگەیاندن بە ناوی ” ڕەسووڵ(هەژار) ڕەحیمی ” دوای بانگ کردنی لە ڕێگای تلفون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاسی پاسدارانی ئەو شارە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر  ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە وشوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.