دکتور بێهرووز چەمەن ئارامامۆستای زانکۆی کوردستان لە سنە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری : ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی ناڕازی، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی کوردستان،”دکتور بێهرووز چەمەن ئارا” مامۆستای زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شاری دەستبەسەر کراوە.

دکتور بێهرووز یەکێک لە قسەکەرانی ڕۆژی ١ی سەرماوەزبۆ پشتگیری لە خوێنکاران مەحکووم کردنی توندووتیژی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران بوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارە نووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.