خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین هاووڵاتی خەڵکی دێولان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێونێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتیانە بریتی لە:
١-فەردین حەمیدی
٢- محەممەد قادری
٣- ئۆمێد براخاس
٤- عەلی محەممەد حوسێن پەناهی
٥- کامڕان فەتحی
٦- یاسین فەتحی
کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.