کۆماری ئیسلامی ١٠چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی کامێرانی دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: ١٠ کەس لە چالاکوانانی ژینگەپاریزیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون کە تائێستا ناسنامەی ٦کەسیان پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، لانیکەم ١٠ کەس لە چالاکوانانی خەڵکی کامێران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون کە ناوی ٦کەسیان پشتڕاست کراوە و بریتین لە: فەریدە وەیسی، حەمید سەبزە، فەرزین مۆفەقی، ئەمیر نەدیمی، حیسام مێهدی و ئامانج قوربانی، ئەو چالاکانە پاش کۆتایی ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی “ئیسماعیل کەریمی” ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو ژینگەپارێزانە لە بەردەستدا نییە و لە داهاتوودا ناوی ئەو دەسبەسەرکراوانەی دیکەش ئاشکرا دەبێ و هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیان کوتاوەتە سەر ئەو ژینگەپارێزانە دەسبەسەری کردوو.