هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: عەلی دانش، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، عەلی دانش، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد پاش نزیکەی ١٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانای بارمتەی و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد.