داخرانی یەکجاری دۆسییەی هونەرمەندی کورد حەمید نیکخا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هونەرمەند و نیگارکێشی خەڵکی مەریوان لە لاپەرەی تویتێتری خۆی ئەو هەواڵەی پشتراست کردۆتەوە کە دادگای شورشی تاران ئەو هونەرمەندە کوردەی لەو تاوانانەی کە خرابوونە پاڵی بێبەری کردووە هە بۆیە دۆسییەکەی داخرا.

حەمید نیکخا ٢٨ی خەزەڵوەر لە شاری تاران بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دواتر بە بارمتە لە بەندیخانە ئازاد رکرابوو.