خەبات فەدایی  هونەرمەندی کوردی خەڵکی سنە سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا  هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری سنە  دانیشتووی تاران   ” خەبات فەدایی”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لەیان دادگای شوڕشی شاری وەرامین سزای  ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە دادگای ئینقلاب “خەبات فەدایی” بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگای ئەندامەتی لە گرووپ دەستە دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری،هەروەها پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلام بە ١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

ئەو هاووڵاتییە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری تاران لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکریت کە دوای لێکۆڵینەوە بە بارمتە ئازاد دەکرێت.