“ئیرەج محەممەدی” چالاکی سیاسی دانیشتووی دانمارک دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکی سیاسیی کوردی یارسانی خەڵکی سەرپولی زەهاو بە ناوی  “ئیرەج محەممەدی” دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی شوێنی لەدایک بوونی دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە وڵاتی دانمارک ئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵە زەحمەتکێشانی کوردستان بووە کە دوای چەند ساڵ لە ڕیزەکانی ئەو حیزبە دێتە دەر.کە گەرانەوەشی بۆ شوێنی لە دایک بوونی لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی “ئیرەج محەممەدی” لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.