دوو هاووڵاتی خەڵکی سەردەشت دوای ٢ ساڵ لە بەندیخانە مەهاباد ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی  ڕابردوو دوو برای خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوەکانی “هادی ئیسماعیل نەژاد” و “پێشەوا ئیسماعیل نەژاد” دوای تەواو بوونی ماوەی ٢ ساڵ بەند کرانەکەیان لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە  لە مانگی بانەمەری ١٣٩٨ لە لایەن ئیتلاعاتی شاری سەردەشت دەستبەسەر دەکرێن، کە بۆ لێکۆڵینەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ،دوای ٣ مانگ ئەشکەنجە و مانەوە لە زیندانی تاکە کەسی لە لایەن داگای ئینقلابی شاری سەدەشت بە تۆمەتی کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانی بە بێگانەکان و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات هەر کام لەو هاووڵاتیانە سزای ٣ ساڵ بەند کرانیان بە سەر دا دەسەپێندرێ. کە لە دادگای پێداچوونەوە ئەو سزایە بۆ ٢ ساڵ کەم کرایەوە. کە سەرەتای بەندکرانیان بۆ ماوە ٩ مانگ لە بەندیخانە ورمێ بەند دەکرێن و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی مەهاباد کە تا کاتی ئازاد بوونیان لەو بەندیخانە مانەوە.