بەشداری چالاکانە ئەندامانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

خۆڕاگری : ڕۆژی شەممە ٢٥ فورییەی ٢٠٢٣ بەرامبەر لەگەڵ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وێڕای کومیتە ناوچەی هامبورگ بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران بەهاوکاری ناوەندی چالاکانی ڕێگەی ئازادی بۆ درێژەدان بە خەبات و تێکۆشان تا ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەیشتن بە مافی ڕەوایی نەتەوەکەمان ،خۆپیشاندانێکیان بەرێوە برد ،سەرەتای خۆپێشاندانەکە بەسرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب وخولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پەیامی کۆمیتە ناوچەی هامبۆرگ لەلایەن هاوڕێ بێهزاد کارساز بەزمانی ئاڵمانی خوێندرایەوە
لەبڕگەیەکی دیکەی خۆپێشاندانەکە پەیامی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، لەلایەن ڕێبواری حوسێنی ئەندامی ئەنجومەن خوێندرایەوە.لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە دکترکیانی پەیامی تەلاشگەرانی ڕێگای ئازادی پێشکێش کرد.
خۆپێشاندانەکە بە وتنەوەی دروشمی دژی کۆماری ئیسلامی بەزمانی کوردی وئاڵمانی وفارسی چەند سرودی نیشتیمانی بەردەوام بوو. سەعات ٤ی دوای نێوەڕۆ خۆپێشاندانەکە کۆتایی پێهات.