هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: چیا نەسروڵڵاهی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەهاباد پاش چوار مانه ڕاگیران بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، چیا نەسروڵڵاهی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٤مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٤مانگ لێکۆڵینەوەی و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراووە.