دایکی شەهیدێکی کوردستان داوای لە ورشیە موداری کرد کۆتایی بە مانگرتن بهێنێت

خۆڕاگری: دایە شەریفە، دایژی ڕامین حوسێن‌پەناهی، شەهیدی کوردستان، لە هەڵوئستێکی نیشتمانیدا داوای لە وریشە موردای کرد کە کۆتایی بە مانگرتنکەی بهێنێت.

ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دایە شەریفە، دایکی شەهید ڕامین حوسێن‌پەناهی، وێرای داواکاری کۆتایی هێنان بە مانگرتنی ورشیە موردای بەندکراوی سیاسی کورد وتی: من دەمهەوێت وریشە مورادی کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت، ئەمڕۆ بزووتنەوەی ژنان بۆ ئازادی پێویستیی بە ژنانی بەهێزی وەک ئێوە هەیە، دەبێ پێکەوە ئەم ڕێگایە ببڕین و ناڕەزایتییەکەی لەجێی خۆیدایە ئێمە لە بەرانبەر ئەو کوشتنە بە ئەنقەستانەی حکوومەی دەوەستینەوە.

ناوبراو هەروەها لە درێژەی پەیامەکەیدا دووبارەی کردەوەی و وتی: بە دڵ‌وگیان پشتیوان و یاوەری هەموو بەندکراوانی سیاسی دەبم و ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ تێکۆشەرانی مەدەنیی کوردستان هاوشانی وریشە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین پێکەوە مان دەگرین و هاوار دەکەین نا بۆ سێدارە.