“عوسمان پەردەدار” خەڵکی سەردەشت بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری : بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٧ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەدەشت بە ناوی”عوسمان پەردەدار”تەمەن ٥٥ ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەوندیخانە ئازاد کرا.

ڕۆژی٤ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی “عوسمان پەردەدار”٥٥ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ‌هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و بە توندو تیژی  دەستبەسەر کرا.تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.