دوو هاووڵاتی خەڵکی شنۆبە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری : بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی”عوسمان ئەرەسزادە”تەمەن ٥٠ ساڵ “هەژار مەحموودیان”تەمەن ٣٨ ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەوندیخانە ناوەندی ورمێ ئازاد کران.

ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی “عوسمان ئەرەسزادە”٥٠ ساڵە”هەژار مەحموودیان” ٣٨ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرابوون.