چوار دەستبەسەر کراوی کورد لە بەندیخانەی ئیلام مانیان لە خواردن گرت

خۆڕاگری : بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لڕۆژی ٥ی ڕەشممەی ١٤٠١ی هەتاوی چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی”پەیمان یاسەمی”و”ئەمیر حوسێن نامدارپوور”و “سەجاد مورادی وەندان”و “سامان مورادی وەندان” بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە دیار نەبوونی چارەنووسیان ڕاگرتنیان لە بەندیخانە مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو چوار هاووڵاتییە مانگی ڕێبەندان دوای نارەزایەتییەکانی شاری ئاودانان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام ڕاگیراون.