هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦مانگ بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، هیوا بەهین هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای شەش مانگ بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا سەپێندراوە، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان بە سەرۆکایەتیی قازی “فەخری” بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم” سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بۆ تێپەڕاندنی ئەو سزایە ئەمڕۆ ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کراوە.