خۆڕاگری: جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمەنازدار، دوو هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمەحاجی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “حاجی عەلیکەند”ـی سەربە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویاننن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.