خۆڕاگری: پێنج هاووڵاتیی خەڵكی شارە جیاجیاکانی کوردستان بەناوەکانی “چیاکۆ قربەیی، مێهدی جەوانمەردی، ئەرسەلان میرەکی، فەرشاد سەیدی و مەنسوور مەولوودپوور” لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، چیاکۆ قربەیی خەڵكی سنە، مێهدی جەوانمەردی ، ئەرسەلان میرەکی و فەرشاد سەیدی، خەڵكی دێولان و مەنسوور مەولوودپوور، خەڵكی مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنگی گشتیی ٣ی ڕێبەندان، دەسبەسەر کراون.
ئەو هاووڵاتییانەی کە دەسبەسەر کراون، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێائاکام ماوەتەوە.