خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد بەناوی “وەهاب خەدیریپوور، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و لەوێ دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، وەهاب خەدیریپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن ئیدرەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و پێشتری هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان بەتەواوی پشکنیویانە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە ماهاب بانگ کراوە و بۆ ماوەی ٢بۆ٣ کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و پاش بەشێوەی مەرجدار ئازاد کراوە و ئەمرۆش بانگ کراوەتەوە و دەسبەسەر کراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نیە.