
خۆڕاگری: حوسێن و موحسین گەردشی، دوو برای خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، حوسێن گەردشی و موحسین گەردشی، دوو برای خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیم بەبێ هیچ مۆڵەتێکی دادگا بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو برایە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەریان کردوو و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.