بۆکان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتیک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:”هەورام مێهرنەوایی”هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان بۆ جاری دووهەم لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان “هەورام مێهرنەوایی”یان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرابوو، کە بە ٤ساڵ و٦ مانگ بەندکران حوکم درابوو، کە دواتر دوای ماوەیەک بە پێبەندی ئەلکتروونی ئازاد کرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.