دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “زانیاری مەحموودی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، زانیاری مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە، لە حاڵێکدا کە بنەماڵەی بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیان کردووە بەڵام هەوڵەکانیان بێ‌وڵام ماوەتەوە.