دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سەلاسی باوەجانی لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شادمان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەلاسی باوەجانی سەربە پارێزگای کرماشان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شادمان محەممەدی هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە شادمان بەهۆی ئەوەیکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زۆر چالاک بووە بۆیە دەسبەسەر کراوە و هەروەها پاش دەسبەسەرکردنی تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.