سنە ،کەیوان زەند کەریم بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١٢ی بانەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی  هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی” کەیوان زەند کەریمی” پاش زیاتر لە ٤ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی ٣میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرا.

ڕۆژی  ٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی “کەیوان زەند کەریمی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەستبەسەر کرابوو.