ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بەناوی “ئیدریس فەتحی” ماوەی ٥ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئیدریس فەتحی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پاش نزیکەی ٦ڕۆژ دەسبەسەربوون، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.