دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هیوا میرزایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هیوا میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەسبەسەر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی هیوا و هەروەها شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ناوبراو دوای دەسبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە.