خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان بەناوی “عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد” ماوەی ٢٠ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ٢٠ڕۆژ دەبێ کە عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنووسی ناڕوونە و هەروەها لە گرتنگەدا ڕاگیراوە.
هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە مەریوان، ڕۆژی شەممە، ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، عەبدوڵڵا ڕەهنەوەردیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کردووە و تائێستا هیچ بڕیارێکی لەسەر نەدراوە و هەروا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداراندا لە شاری سنە ڕاگیراوە و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.