هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە  بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئیدریس دروستکار، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئیدریس دروستکار، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەربوونی بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

ئیدرسی دروستکا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە دیواندەرە کە جلی شەخسییان لەبەر بووە دەسبەسەر کراوە و لە ماوەی نزیکەی ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون لە مافی دەستپێڕەگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.