بۆکان: دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی تری خەڵکی بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “توفیق رەسووڵی” “مەسعوود دارسەنج”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئیران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی ناسدیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.