خۆڕاگری: سۆران ڕەحیمی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی سەقز، لە بەندیخانەی نەغەدە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و گیانی لە مەترسیدایە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سۆران ڕەحیمی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری سەقز و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە، کە ساڵی ڕابردوو بەند کراوە، لەلایەن لێکۆڵەری بەندیخانەکەوە بانگ کراوە و بەتوندی لێیدراوە و ئازار و ئەشکەنجەی زۆری دراوە کە ئێستا گیانی لە مەتریسدایە.
ناوبراو لە بەشی سەر و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە و بەوهۆیەوە ئازارێکی زۆری هەیە ئەوە لاکاتێکدایە کە ئەو بەندکراوە نەخۆشی هەڵاوسانی مێشکی هەیە و تائێستا ڕێگەی پێنەدراوە کە چارەسەری پزیشکیی وەربگرێت و بەشێوەیەکی دڕەندانە ئازار و ئەشکەنجەشیان داوە و گیانی لە مەترسیی جیددیدایە.
