دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “ئەردەڵان مینە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەردەڵان مینە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو بەتۆمەتی ئەوەیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکیی بەرچاوی هەبووە بۆیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵیانکوتاوەت سەر شوێنی کارەکەی و دەسبەسەریان کردووە و دواتر گواستوویانەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە شاری ورمێ و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییەو.